" لەیەک مانگدا بڕیاری دەستگیركردن بۆ 30 بەرپرسی عێراق دەركراوە"

1     کاتژمێر پێش ئێستا  119 جار خوێنراوەتەوە

دەستەی دەستپاكی عێراق بڵاویكردەوە، لە مانگی رابردوودا، بڕیاری دەستگیركردن و بانگهێشتكردن بۆ 30 پلە تایبەت و بەپرسی عێراقی دەركراوە.

دەستەی دەستپاكی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا، 155 بڕیاری دەستگیركردن و بانگهێشتكردن بۆ بەردەم دادگا بۆ پلە باڵاكان دەركراوە، بە تەنها لە مانگی حوزەیرانیشدا، بڕیاری دەستگیركردن و بانگهێشتكردن بۆ 30 خاوەنی پلەی تایبەت دەرچووە.

 دەستەی دەستپاكی ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لەو ماوەیەدا 901 پرۆسەی دەستبەسەرداگرتن جێبەجێكراوە و 471 تۆمەتبار لەكانی ئەنجامی تۆمەتەكانیاندا دەستگیركراون.

هاوکات، دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا ئاشکرایکرد، لە چوارچێوەی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی گەندەڵیی "عەدنان جومەیلی" بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن کە ئێستا دەستبەسەرە، بڕیاری سڕکردن و دەستبەسەرداگرتن بۆ نۆ موڵکی بازرگانی، سێ کارگەی ئارد و حەوت بارهەڵگری مۆدێل بەرز دەرکراوە، کە کۆی بەهاکەیان دەگاتە نزیکەی 69 ملیار دیناری عیراقی.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە