دوو تەقینەوە لە دیمەشق روویاندا لە هۆتێلەکەی ماکرۆن نزیکن

1     کاتژمێر پێش ئێستا  29 جار خوێنراوەتەوە

دوو تەقینەوە لەو ناوچەیەی دیمەشقی پایتەختی سووریا روویان دا کە جێگەی مانەوەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسایە کە بە سەردانێک لەو وڵاتەیە. 

میدیاکانی سوریا دەڵێن، تەقینەوەکان نزیک وەزارەتی گەشتوگوزارى سووریا بوون کە نزیکە لە (هۆتێل فۆرسیزن) کە جێگەى مانەوەى ئیمانوێل ماکرۆنە.

کۆشکی ئێلیزێ رایگەیاند، ئیمانوێل ماکرۆن لەکاتی چوونی بۆ کۆشکی سەرۆکایەتیی سووریا گوێی لە هیچ تەقینەوەیەک نەبووە. 

ئاژانسی فەرمیی سووریا (سانا) رایگەیاند، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا لە کۆشکی گەل لە دیمەشق پێشوازیی لە ئیمانوێل ماکرۆن کردووە و وێنەکانی بڵاو کردەوە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە کە تەقینەوەکان بە چەند بۆمبێک کراون. 

ئەو تەقینەوانە هاوکات بوون لەگەڵ سەردانی سەرۆکی فەرەنسا بۆ سووریا کە دوێنێ دووشەممە 6ی تەممووز گەیشتە دیمەشق.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە