نزار ئامێدی: بڕیاری چەککردنی گرووپەچەکدارەکان پاشەکشەی تێدانیە

1     کاتژمێر پێش ئێستا  38 جار خوێنراوەتەوە

نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عێراق رایگه‌یاند، دوای کەمپینی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی، ڕوبەڕوی پرسی چەکی گروپە چەکدارەکان و دۆسیەی ئەمنی لەگەڵ تورکیا دەبنەوە، ده‌شڵێت، "بڕیاری سنوردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا پاشەکشەی لێناکرێت".

نزار ئامێدی ئەمڕۆ شەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی العربیه‌ رایگه‌یاند، "هیچ پاشەکشەیەک لە بڕیاری کورتکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا نییە و كۆنترۆڵکردنی چەک گرنگترین دۆسیەیە کە چاوەڕێی حکومەت دەکات".

بەشێک لە قسەکانی نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عیراق:

سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا، گرنگترین مەلەفە کە چاوەڕێی حکومەت دەکات.

عێراق لە یەک شەودا ڕووبەڕووی هێرشی ئەمریکا، ئیسرائیل، ئێران و گرووپە چەکدارەکان بووەوە.

بڕیاری سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا گەڕانەوەی بۆ نییە.

مەلەفی گرووپە چەکدارەکان بە دانایی و بە ڕێگەچارەیەکی عێراقیانە چارەسەر دەکەین بۆ ڕێگریکردن لە ڕشتنی خوێن.

مەلەفە ئەمنییە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ تورکیا و ئێران چارەسەر دەکەین کە لە پێشەنگیاندا "پارتی کرێکاران و شنگال"ن.

کۆتاییهێنان بە مەلەفی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) پێویستی بە چارەسەرێکی سیاسی هەیە نەک سەربازی.

ئەمریکا هاوبەشێکی ستراتیژییە و عێراق پەیوەندییەکانی خۆی لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی دیاری دەکات.

ئێران پەیامێکی ڕوونی عێراقی پێگەیشتووە سەبارەت بە پێویستیی دەستپێکردنی دانوستانی ڕاستەقینە لەسەر سنوورەکان، سەروەری و گرووپە چەکدارەکان.

عێراق خۆی دیاری دەکات کە ئایا ڕێککەوتننامە یان یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەمریکادا واژۆ دەکات.

چاومان لە پەیوەندییە لەگەڵ شانشینی عەرەبی سعوودیە لە سەرجەم مەلەفەکاندا.



   ئەمانەش بخوێنەرەوە