خۆراکە ئامادەکراوەکان مەترسیی لەبیرچوونەوە زیاد دەکەن
1 کاتژمێر پێش ئێستا
21 جار خوێنراوەتەوە
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریخستووە، ئەو بەساڵاچووانەی زۆرترین خۆراکی ئامادەکراو دەخۆن، مەترسیی تووشبوونیان بە تێکچوونی هزر و لەبیرچوونەوە بە رێژەیەکی بەرچاو زیاترە.
توێژەرانی زانکۆی هارڤارد لە ئەمریکا بۆ ماوەی نزیکەی 9 ساڵ چاودێریی نزیکەی 6 هەزار بەساڵاچوویان کردووە کە تێکڕای تەمەنیان 64 ساڵ بووە دەرکەوتووە ئەو کەسانەی زۆرترین خۆراکی ئامادەکراو دەخۆن مەترسیی تووشبوونیان بە لەبیرچوونەوە بە رێژەی 58% زیاتر بوو و مەترسیی تووشبوونیان بە تێکچوونی هزری (CIND) بە رێژەی 46% زیاتر بوو.
زانکۆ ئەمریکییەکە ئاماژە بەوەدەکات ئەو کەسانەی زیاتر پشتیان بە خواردنی سروشتی و کەم ئامادەکراو بەستبوو مەترسیی تووشبوونیان بە لەبیرچوونەوە بە رێژەی 41% کەمتر بوو و مەترسیی تووشبوونیان بە تێکچوونی هزری بە رێژەی 24% کەمتر بووە.
زانکۆی هارڤارد ئاشکرای دەکات بەڵگەی زۆر هەن کە خۆراکە ئامادەکراوەکان بە قەڵەوی، شەکرە، بەرزیی پەستانی خوێن و بەرزیی کۆلیسترۆڵی خراپ (LDL) دەبەستنەوە.
|