لەمەودوا مانگانە پسووڵەی کارەبا دابەش دەکرێت

5   کاتژمێر پێش ئێستا  105 جار خوێنراوەتەوە

کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەمەبەستی ئامادەکردنی پسووڵەی کارەبا لەکاتی خۆیدا، تیمەکانی فرۆشتنی وزە و کەرتەکانی دابەشکردنی پسووڵەی کارەبا تا درەنگانی شەو لە کاردابوون بۆ ئەوەی کارتەکان بە زوویی چاپ بکرێن و بگەن بە دەستی هاووڵاتییان.

ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە: تیمی هاوبەشی بەشی فرۆشتنی وزەو کەرتەکانی دابەشکردنی پسوڵەی کارەبا لە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ رۆژهەڵات و رۆژئاوا، لە دوو ڕۆژی رابردوودا تا درەنگانی شەو بەردەوام بوون لە کارکردن، لە پێناو چاپکردن و گەیاندنی پسوڵەی کارەبا بە دەستی هاووڵاتییان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا.

باسی لەوەشکردووە، هاوکات بەپێی ئەو پلانەی دانراوە هەوڵ دەدرێت کە لەمەودوا مانگانە پسوڵەی کارەبا بکاتە دەست هاوبەشانەی کارەبا.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە