مەسرور بارزانی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت و موچە چی دەڵیت؟
1 کاتژمێر پێش ئێستا
46 جار خوێنراوەتەوە
مەسرور بارزانی دەڵیت هیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتیی دیاری نەکراوەو پێویستە لێدوان و قسەی نابەرپرسانەی هەندێک کەس و لایەنیش لەبارەی دۆخی هەرێم کۆتایی بێت و "دەبێت کار بە ئەنجامی هەڵبژاردن بکەین".
مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: داواکەی سەرۆک بارزانی وەکو مەرجەعی باڵای کوردستان لە جێگەی خۆیەتی، وەکو حکومەت و وەکو پارتی هەنگاومان ناوە بەپێی قسەکانیان بڕۆین.
ئاماژەی بەوەشکرد پێمان باشە ئەو چەقبەستووییە سیاسییەی ئێستا هەیە لە هەرێمی کوردستان کۆتایی بێت و لێدوان و قسەی نابەرپرسانەی هەندێک کەس و لایەن کۆتایی بێت و لایەنەکان ئاقڵانەتر هەنگاو بنێن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرکێک بۆ کۆتایی هێنان بەم دۆخە.
سەرۆکوەزیرانی کوردستان وتیشی"سەردانمان بۆ بەغدا تەنیا هەوڵێک نەبووە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان، بەڵکو دەمانەوێت کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا بەتەواوی چارەسەر بکەین."
راشیگەیاند ئێمە هەوڵمان دا هاوکاریی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق بدەین لە بەڕێوەبردنی وڵات بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە و هاوکاریی دارایی عێراقیش دەکەین لەڕێگای دەست.
جەختی لەوەشکردەوە دەمانەوێت ڕۆڵمان هەبێت لە هاوکارییکردنی دارایی عێراق و پشتیوانی ئەو هەنگاوە دەکەین کە نەوت لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە هەناردە بکرێت.
مەسرور بارزانی وتیشی ئومێدم زۆرە لەگەڵ حکومەتی ئێستای عێراق بگەینە ڕێککەوتن تاوەکو بابەتی بازرگانی بە تەواوی چارەسەر بکەین و گرفتی مووچەش بەیەکجاری کۆتایی بێت و تێکەڵی باباتە سیاسی و ململانێکان نەکرێت
|