مه‌سعود بارزانی: چه‌كی پێشمه‌رگه، پارچهئاسن و ئامرازی شه‌ڕكردن نییه
3 کاتژمێر پێش ئێستا
40 جار خوێنراوەتەوە
مه‌سعود بارزانی لهپهیامێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، لێكدانه‌وه و بۆچونی ناڕاست سه‌باره‌ت به چه‌كی پێشمه‌رگه خراوه‌ته‌ڕو و ده‌شڵێت، ""چه‌كی پێشمه‌رگه، پارچهئاسن و جبه‌خانه و ئامرازی شه‌ڕكردن نییه، چه‌كی پێشمه‌رگه مێژو و فیداكاری و كه‌رامه‌ت و بیروباوهڕیهتی".
مه‌سعود بارزانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له پلاتفۆڕمی ئێكس نوسیویه‌تی، "ماوه‌یه‌كه به هۆی ئه‌و بارودۆخه سیاسییه تایبه‌ته‌ی هاتۆته ئاراوه، هه‌ندێك لایه‌ن باس له چه‌كی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن و له‌وباره‌یه‌وه لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه و بۆچونی ناڕاست ده‌خه‌نه‌ڕو".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "لێره‌دا پێویسته هه‌مولایه‌ك ئه‌وه‌یان له‌بیر بێت كه پێشمه‌رگه له‌دایكبوی خوێن و ڕه‌نج و فرمێسكی گه‌لی كوردستانه".
مه‌سعود بارزانی ده‌شڵێت، "چه‌كی پێشمه‌رگه، پارچهئاسن و جبه‌خانه و ئامرازی شه‌ڕكردن نییه، چه‌كی پێشمه‌رگه مێژو و فیداكاری و كه‌رامه‌ت و بیروباوهڕیهتی، چه‌كی پێشمه‌رگه ئه‌و سۆز و پابهندبونهیه كه هه‌میشه بۆ گه‌ل و خاك و نیشتیمانه‌كه‌ی هه‌یه‌تی".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه دوای هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی عێراق بۆ كۆنتڕۆڵكردنی گروپه چه‌كداره‌كان و كۆنتڕۆڵكردنی چه‌ك له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت، هه‌روه‌ها ده‌ربڕینی ئاماده‌یی به‌شێك له گروپه‌كان بۆئه‌وه‌ی چه‌كه‌كانیان راده‌ست بكه‌ن، باس له چه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش كرا به‌جۆرێك له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدڕاڵیدابێت.
|