مەرجی نوێی ئێران و ئەمریکا بۆ دانوستان و ڕێککەوتن بڵاوکرایەوە

1     کاتژمێر پێش ئێستا  255 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا پێنج مەرجی نوێ بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران دادەنێت و تارانیش بە پێنج مەرجی پێشوەختە وەڵامی واشنتن دەداتەوە.

ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێرانی وردەکاری پێشنیاز و مەرجەکانی ئەمریکای بۆ دەستپێکردنی دانوستانە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان هەردوو وڵات ئاشکرا کرد، کە لەلایەن واشنتنەوە وەک وەڵامێک بۆ پێشنیازەکانی پێشتری ئێران ئاراستە کراون.

 پێنج مەرجە سەرەکییەکەی ئەمریکا بریتین لە:

- نەدانی هیچ جۆرە قەرەبوویەک بۆ زیانەکانی بە ئێران.
- گواستنەوەی 400 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێندراو لە ئێرانەوە بۆ ئەمریکا.
- کەمکردنەوەی چالاکییە ئەتۆمییەکان بە شێوەیەک کە تەنیا یەک کۆمەڵە دامەزراوەی ئەتۆمی ئێران بە چالاکی بمێنێتەوە.
- ئازادنەکردنی تەنانەت لەسەدا 25ـی سەروەت و سامانە بلۆککراوەکانی ئێران
- نەبەستنەوەی پرسی ڕاگرتنی شەڕ لە هەموو بوارەکاندا بە ئەنجامی دانوستانەکانەوە.

ڕاپۆرتەکەی میدیای ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە، تەنانەت ئەگەر تاران ئەم مەرجانەش جێبەجێ بکات، هێشتا مەترسیی هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبێت.

 هاوکات شارەزایان پێیان وایە واشنتن لە ڕێگەی ئەم پێشنیازانەوە دەیەوێت ئەو ئامانجانە بپێکێت کە لە کاتی شەڕدا نەیتوانیوە بەدەستیان بهێنێت.

لە بەرامبەر ئەم مەرجانەی ئەمریکا، ئێران ڕایگەیاندووە چوونە ناو هەر دانوستانێک بەستراوەتەوە بە جێبەجێکردنی پێنج مەرجی پێشوەختە بۆ دروستکردنی متمانە.

مەرجەکانی ئێرانیش بریتین لە:

- کۆتاییهاتنی شەڕ لە سەرجەم بەرەکان بە تایبەتی لە لوبنان.
-  هەڵگرتنی سەرجەم سزاکانی سەر ئێران.
- ئازادکردنی پارە بلۆکراوەکانی ئێران.
- قەرەبووکردنەوەی تەواوی ئەو زیانانەی بەهۆی شەڕەوە لە ئێرانەوە کەوتووە.
- قبوڵکردنی فەرمی سەروەریی ئێران بەسەر گەرووی هورمز.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە