دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی بۆ دوای جەژنی قوربان دواخرا

1     کاتژمێر پێش ئێستا  45 جار خوێنراوەتەوە

دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی برای و 10 گیراوەکەی دیکەی لالەزار بۆ دوای جەژنی قوربان دواخرا، بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو گەڕی سێیەمی دادگاییکردنەکە بەڕێوەبچێت.

ڕۆژی 14-5-2026، پرۆسەی دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی و گیراوانی دیکەی لالەزار لە دادگای سلێمانی بەڕێوەچوو، دوای خوێندنەوەیەک بۆ دۆسیەکە و وەرگرتنی وتەی یەکێک شاهێدەکان دادوەر دادگاییەکەی هەڵگرت بەبێ ئەوەی ئەوکات وادەی دادگاییکردنی داهاتوو دیاری بکات.

دانا تەقیەدین، ئەندامی تیمی پارێزەرانی لاهوور تاڵەبانی بە میدیاکانی راگەیاند، دادگای سلێمانی، پرۆسەی دادگاییکردنەکەی  بۆ دوای جەژن و بە دیاریکراوی بۆ ڕۆژی چوارشەممە 03-06-2026 دواخست.

دوو گەڕی دادگایکردنی لاهوور و پۆڵاد شێخ جەنگی و 10 لە دەستگیرکراوان بەڕێوەچووە، ئەمەش بەبێ ئامادەبوونی هەردوو سکاڵاکارەکانی کەیسەکە ئەوانیش بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانیین.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە