بەم نزیکانە نەمامەکانی پشتێنەی سەوزایی دەگاتە یەک ملیۆن
1 کاتژمێر پێش ئێستا
123 جار خوێنراوەتەوە
پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە 700 هەزار نەمام لە پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر چێندراوە و بەم نزیکانەش دەگاتە یەک ملیۆن نەمام.
ئەمڕۆ دووشەممە، پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، وەک بەشێک لە پلانی حکومەتی هەرێمی كوردستان بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و پاراستنی ژینگەی هەولێری پایتەخت، كاركردن لە پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر بەردەوامە و گەیشتووەتە ئاستێکی پێشکەوتوو.
ئەوەشی خستەڕوو کە لە قۆناغی یەکەمیدا تا ئێستا زیاتر لە 700 هەزار نەمام چێندراون و لە ئایندەیەکی نزیکیشدا ژمارەی نەمامە چێندراوەکان دەگاتە یەک ملیۆن.
|