هەزاران ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە پلەکانیان بەرز کرایەوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
77 جار خوێنراوەتەوە
ئەمڕۆ وەزیری پێشمەرگە واژۆی لەسەر پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی وەزارەتەکەی کرد.
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە پەیامێکدا رایگەیاند: "بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە، خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرە قارەمانەکانی وەزارەتی پێشمەرگە رادەگەیەنین، لە سەرەتای دەستبەکاربوونمانەوە کە وەک تیمێکی یەکگرتوو هەوڵێکی زۆرمان داوە تاوەکو ئەم پرۆسەیە لە کات و ساتی یاسایی خۆیدا جێگیر بکەین".
دەقی پەیامەکەی وەزیری پێشمەرگە
ئەمڕۆ بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە، خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرە قارەمانەکانی وەزارەتی پێشمەرگە رادەگەیەنین، لە سەرەتای دەستبەکاربوونمانەوە کە وەک تیمێکی یەکگرتوو هەوڵێکی زۆرمان داوە تا ئەم پرۆسەیە لە کات و ساتی یاسایی خۆیدا جێگیر بکەین؛ بڕوای تەواومان وایە کە پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران، دەبێتە وزەیەکی نوێ و پاڵنەرێکی بەهێز بۆ ئەوەی بە ورەیەکی بەرزترەوە وەک قەڵایەکی پۆڵایین لە پارێزگاریکردن لە خاک و شکۆی گەلی کوردستان بەردەوام بن، لێرەشەوە دڵنیایی بە ئەو ئەفسەرانە دەدەین کە ناویان لە خشتەکانی دیکەدایە، بە زووترین کات شایستەی پلەبەرزکردنەوەکانیان دەگەڕێتەوە وەزارەتی پێشمەرگە، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە دەکەم و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامییان بۆ دەخوازم.
شۆڕش ئیسماعیل
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
|