حکومەتی عێراق نرخی گەنمی جوتیارانی کەمکردەوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
339 جار خوێنراوەتەوە
بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی عێراق نرخی یەک تۆن گەنم لە٨٥٠ هەزارەوە بۆ ٧٠٠ هەزار دینار کەمکراوەتەوە
هەر بەپێی هەمان بڕیار بەرهەمی گەنمی ئەو جوتیارانەی زەویەکانیان لەدەرەوەی پلانی کشتوکاڵیە بۆ هەر تۆنێک گەنم سایلۆکان ٥٠٠ هەزار دینار بە جوتیاران دەدەن، کەئەمەیش کاریگەری خراپ لەسەر جوتیارانی کورد دروست دەکات بەو پیەی بەشێکی زۆری زەوی جوتیارانی کوردی ناوچە کێشەلەسەرەکان بەهۆی کێشەی موڵکداریەوە دەکەونە دەرەوەی پلانی کشتوکاڵیەوە
ئەو بڕیارەی حکومەتی عێراق جوتیارانی نیگەرانکردوە و بریاریشە سبەی لەگۆڕەپانی تەحریری بەغداد جوتیارانی عێراق بۆ دووهەمجار خۆپشاندانی فراوان ئەنجام بدەن
|