ئەو هەموو ڕووداوە نەخوازراوەی کەرکووک جێی گومان و پرسیار نین؟

2   کاتژمێر پێش ئێستا  96 جار خوێنراوەتەوە

ئەرێ بەڕاست لەکەرکووک چی دەگوزەڕێت..؟

لە ماوەی سێ هەفتەی رابردوودا، پارێزگای کەرکوک بە دۆخێکی ناسەقامگیر و نائاسایی تێدەپەڕێت ، دۆخێک کە بەردەوامی روداوە نەخوازراوەکان وایکردووە هاوڵاتیان بە نیگەرانییەکی زۆر و گەورەوە سەیری ئەو بارودۆخە بکەن

لە کارەساتی بارهەڵگرەکەی گەڕەکی دەروازە، تا سوتانی بەشێک لە نەخۆشخانەی ئازادی شارەکە، لە ماوەی ٢١ ڕۆژی رابردوودا شایەتی زنجیرەیەک لە روداوە جیاوازەکان بووە؛ روداوگەلێک کە هەندێکجار فریای ڕۆماڵکردنیان ناکەویت بەهۆی زۆری و دووبارەبوونەوەیان.

  لە ماوەی ئەم سێ هەفتەیەدا، دەیان روداوی هاتوچۆ، ئاگرکەوتنەوە، داڕمانی باڵەخانە و حاڵەتەکانی خنکان و گیان لەدەستدان تۆمارکراون. 

تەنها روداوەکانی هاتووچۆ بوونەتە هۆی گیانلەدەستدانی ١١ کەس، هەروەها ٧١ کەسیش بریندار بوون و ٤٧ ئۆتۆمبێل تووشی پێکدادان بوون.

لە هەمان ماوەدا، نزیکەی دە روداوی ئاگرکەوتنەوە، سێ روداوی داڕمانی بینا و باڵەخانە، چوار حاڵەتی خنکان، حاڵەتێکی خۆکوژی، دۆزینەوەی تەرمی ژنێک و کوشتنێک بەهەڵە و مردنی کەسیک بەتەزوی کارەبا تۆمارکراوە

هەرەوەها لە ڕۆژی هەینی، چوار روداوی جیاواز لە ناوچەکانی شارەکە ڕویانداوەو بەهۆیانەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا

هاوڵاتیان و خەڵکی کەرکوک قسەیەکی سەیر دەکەن و دەڵێن.. پارێزگاری نوێی شارەکەمان شووم بووە و  لە رۆژی هاتنی محەمەد سەمعان پاڕێزگارە تورکمانەکەی شار بۆ سەر کورسی ئیدارەی شارەکە، کەرکوک سەقامگیری بەخۆیەوە نەبینیوە

بەشێکی تریش ئەم روداوانە بە دەستی ئەنقەست دەبینن ئەگەرنا هیچ کات هێندەی ئێستا روداوەکان لە ناو کەرکووکدا زۆر و بەدوای یەکا نەبوون و  قوربانیەکانیش هێندە زۆر نەبوون.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە