كه‌شناسی هه‌رێم: پله‌كانی گه‌رما رو له‌به‌رزبونه‌وه ده‌كه‌ن
1 کاتژمێر پێش ئێستا
26 جار خوێنراوەتەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كه‌شوهه‌وای ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش رو له‌به‌رزبونه‌وه ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه كه‌شی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم به گشتی ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ دروستبونی هه‌ندێك په‌ڵه هه‌وری جیا جیا، پله‌كانی گه‌رماش به‌ڕێژه‌ی 2-3 پله‌ی سیلیزی به‌رزترده‌بنه‌وه به‌رارود به‌تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه به‌هه‌مانشێوه‌ی ئه‌مڕۆ كه‌شی ناوچه‌كه‌مان جێگیره و ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بونی هه‌ندێ په‌ڵه هه‌وری جیا جیا، پله‌كانی گه‌رماش جارێكی دیكه و به‌ڕێژه‌ی 1-2 پله‌ی سیلیزی به‌رزده‌بنه‌وه.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی
هه‌ولێر: 30 پله‌ی سیلیزی
پیرمام: 26 پله‌ی سیلیزی
سۆران: 27 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران: 19 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی: 28 پله‌ی سیلیزی
چه‌مچه‌ماڵ: 30 پله‌ی سیلیزی
دهۆك: 29 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ: 30 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه: 29 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان: 33 پله‌ی سیلیزی
|