ئێران لهبارهی دروستكردنی بنکەی سهربازیی ئیسرائیل له عێراق هاتە دەنگ
2 کاتژمێر پێش ئێستا
193 جار خوێنراوەتەوە
وهزارهتی دهرهوهی ئێران لهبارهی دروستكردنی پێگهی سهربازی له ناو خاكی عێراقدا لهلایهن ئیسرائیلهوه، دەڵێت، هیچ ئهگهرێك به دوور نازانن و بە دڵنیاییەوە لێكۆڵینهوهی ورد سەبارەت بە دروستكردنی ئەو بنکەیە له خاكی عێراق لهلایهن رژێكی زایۆنییهوه دهكهن و بە ئاسانی تێناپەڕێت، دهشڵێت، "پێشنیازهكانمان بۆ ئهمریكا بهرپرسیارانه بو، بهڵام ههنگاوهكانی ئهو وڵاته ناسهقامگیری زیاتر دهكهن".
راپۆرتێک دەڵێ، ئیسرائیل بنکەیەکی سەربازیی نهێنی لە ناو بیابانەکانی عێراقدا دامەزراندووە بۆ پشتیوانی لە هێرشە ئاسمانییەکانی دژی ئێران. لە سەرەتای جەنگەکەشدا بۆ ئەوەی شوێنی بنکەکە ئاشکرا نەبێت، هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر هێزە عێراقییەکان کە خەریک بووە بیدۆزنەوە.
ئیسماعیل بهقایی ئهمڕۆ لهمیانی كۆنگرهی رۆژنامهوانی ههفتانهیدا لهبارهی وهڵامی تاران بۆ پێشنیازی ئهمریكا، رایگهیاند، "بڕیاربو هەمو پرسەکانمان باس بکرێن، بەڵام بەداخەوەین لایەنی ئەمریکی کە لەسەر بنەمای عەقڵیەتێک کە لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە دروستکراوە و چێنراوە، بەردەوامە لە پێداگری لەسەر داواکاریی ناعەقڵانی".
ئاماژهی بهوهشكرد، "ئێران سەلماندی کە دەسەڵاتێکی بەرپرسیارە لە ناوچەکەدا و لە هەمان کاتدا ئێمە دژە چەوساندنەوەین، ئایا ئێمە بوین کە لەشکرکێشیەکەمان دەستپێکرد؟ ئایا ئێمەین کە قسەی ناشرین بە وڵاتانی ڕۆژئاوا دهڵێین؟ ئایا ئێمە لە کاتی دانوستانەکاندا لە دو بۆنەدا تیرۆرمان ئەنجامداوە؟ خودی بونی ئەمریکا لە ناوچەکەدا نمونەی دروستکردنی بازنەی توندوتیژییە لە ناوچەکەدا".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە بانگەشەی ترەمپ بۆ لابردنی یەدەگی یۆرانیۆمی ئێران و سەردانەکەی بۆ چین، وتی، "سەردانەکەی چین سەردانێکی دو قۆڵییە و پەیوەندی بەوانەوە هەیە، ئێمە وەک هاوبەشێکی ستراتیژی لە پەیوەندیداین لەگەڵ چین، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەمان سەردانێکی بۆ چین هەبوە و چینییەکان ئاگاداری هەڵوێستەکانماننگ.
ئهوهشی وت، "چین دەزانێت شەڕی سەپێنراو لە دژی ئێران تەنیا ڕوداوێک نییە بەڵکو بەشێکە لە ڕەوتێکی جیهانی بۆ چڕکردنەوەی تاکلایەنە لەلایەن ئەمریکاوە، ئاسایش لە کەنداوی فارس و ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ چین هێندەی بۆ ئێمە گرنگە. بە دڵنیاییەوە هاوڕێ چینییەکان دەزانن چۆن دەرفەتەکان بەکاربهێنن بۆ هۆشداریدان لە نایاسایی".
بەقایی سەبارەت بە نزیکبونەوەی بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا بۆ ناردنی کەشتی بۆ ناوچەکە وتی، "ئێمە زۆر بەرونی گەیاندمان کە ئەوروپا نابێت ڕێگە بدات وەسوەسەی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی ببنە هۆی ڕاکێشانیان بۆ قەیرانێک کە سودی نییە، بە دڵنیاییەوە هۆشیاری هەیە کە ئەو شەڕە نایاسایی بوە و نابێت ڕێگە بدەن فشارەکانی ئەمریکا لانیکەم بە ئاشکرا بەشێک بێت لە کارەکانی دژ بە ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی".
رونیشیكردهوه، "هەر وڵاتێک باوەڕی بە هەڵسوکەوتی بەرپرسیارانە هەیە بەرامبەر بە ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی، پێویستە فشارەکان ئاراستەی ئەو لایەنە بکات کە بوەهۆی پەککەوتنی هاتوچۆ لە گەروی هورمز".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە فشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق وتی، "ئێستا کێ چەوسێنەری ناوچەکەیە؟ پێویستە هەمو وڵاتان ڕێز لە پرۆسەی یاسایی هەروڵاتێک بگرن لە هەڵبژاردنی جۆری حکومەتەکەیان، مافی عێراقە بڕیار لەسەر بەرپرسەکانی بدات، ئەمەش پێویستە لەلایەن بەرپرسانی ئەمریکاوە ڕون بکرێتەوە کە بە ئاشکرا بەرپرسانی وڵاتانی دیکە تۆمەتبار دەکەن".
|