دادگاى فیدراڵى سکاڵایەکى لە دژى هەرێمى کوردستان رەتکردەوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا
33 جار خوێنراوەتەوە
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، سکاڵایەکى لە دژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رەتکردەوە، کە سەرۆکی فراکسیۆنی سادیقوون لە پەرلەمانی عێراق لەبارەى هەناردەی نەوتەوە تۆماری کردبوو.
دادگای باڵای فیدراڵی یەکەم دانیشتنى لەبارەی ئەو سکاڵایەوە کرد، کە عودەی عەواد، سەرۆکی فراکسیۆنی سادیقوون لە پەرلەمانی عێراق، کە باڵی سیاسیی عەسائیبی ئەهلی حەقە، لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆماری کردبوو.
لە سکاڵاکەدا عودەی عەواد داوایکردووە مەرج و رێکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رەزامەندی لەسەر هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە رێگەی بۆریی گواستنەوەی نەوت بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا بە نادروست بناسێنێت، کە بە خاکی هەرێمی کوردستان تێپەڕ دەبێت.
دادگاى فیدراڵى بڕیاری دا سکاڵاکە رەتبکاتەوە بە پاساوى ئەوەى سکاڵاکارەکە مافى نەیارى (خصومە) نییە لەو سکاڵایەدا.
|