لە سلێمانی دەست بە دابەشکردنی بتڵی دووەمی غاز دەکرێت

1     کاتژمێر پێش ئێستا  41 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی غاز لە قایمقامییەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، دابەشکردنی غاز ئاسایی بووەتەوە و لە چەند رۆژی داهاتوو بتڵی دووەم دابەش دەکرێت.

عومەر عەبدوڵا، سەرپەرشتیاری دابەشکردنی غاز لە قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند: دابەشکردنی غاز لە سلێمانی بە تەواوی ئاسایی بووەتەوە و گەڕاوەتەوە بۆ دۆخی پێشووی، لە ئێستاشدا ڕۆژانە شەش تەنکەر غاز دەگاتە کارگەکانی پڕکردنەوە.

باسی لەوەشکرد: لە ئەمڕۆوە نانەواخانە و سەموونخانەکان دەتوانن لە هەفتەیەکدا 12 بۆ 15 بتڵ غاز وەربگرن، ئەمەش لە کاتێکدا پێشتر تەنیا هەشت بتڵیان بۆ تەرخان کرابوو.

جەختی لەوەشکردەوە: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست دەکرێت بە دابەشکردنی بتڵی دووەمی غاز بەگوێرەی فۆرمی خۆراک، کە ئەمەش بارگرانیی سەر شانی هاووڵاتییان کەم دەکاتەوە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە