لیستی موچە و ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوە ره‌وانه‌ی به‌غدا دەکرێت

9   کاتژمێر پێش ئێستا  210 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لیستی موچەی مانگی شوبات و ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوە لەلایەن تیمی تەکنیکی وه‌زاره‌ته‌كه‌ ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.     

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، ئێوارەی ئه‌مڕۆ دوشەممە لیستی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەی مانگی کانونی دوەم لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سبەی سێشەممە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.   

وەزارەتی دارایی و ئابوری ده‌ڵێت، هەندێک زانیاری و هەواڵی نادروست لە سەر لیستی موچە و ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوە بڵاوکراوەتەوە هیچ بنەمایەکیان  نییەو تێکڕایان ناڕاستن.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە