عێراق لەمساڵدا 17 ترلیۆن دینار كورتهێنانی هەبووە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
66 جار خوێنراوەتەوە
ڕوانگه‌ی ئیكۆ عێراق قه‌باره‌ی كورتهێنانی دارایی نۆ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ئاشكراده‌كات كه بڕی 17 ترلیۆن و 686 ملیار دینار بوه، داواشده‌كات، ئه‌و خه‌رجیانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به موچه‌وه نییه كه‌مبكرێنه‌وه.
ڕوانگه‌ی ئیكۆ عێراق له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، كۆی خه‌رجییه‌كانی ده‌وڵه‌ت تا كۆتایی مانگی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵ 108 ترلیۆن و 854 ملیار دینار بوه، داهاتی نه‌وت و نا نه‌وتیش، 91 ترلیۆن و 168 ملیار دینار بوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "كورتهێنانی ڕاسته‌قینه تا كۆتایی مانگی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵ 17 ترلیۆن و 686 ملیار دینار بوه"، ڕونیشیكردوه‌ته‌وه "ئه‌م كورتهێنانه مانگ له دوای مانگ زیاد ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ چاره‌سه‌رێكی ڕاسته‌قینه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی یان لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كانی سه‌ر ڕێڕه‌وی داهات بدۆزرێته‌وه".
ڕوانگه‌ی ئیكۆ عێراق ئاماژه‌ی به "پێویستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌رجیه ناپێویسته‌كان كرد وه‌ك خه‌رجییه‌كانی وه‌به‌رهێنان كه 14 ترلیۆن دیناری تێپه‌ڕاندوه، هه‌روه‌ها سنورداركردنی كڕینی كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزارییه ناپێویسته‌كان"، هاوكات جه‌ختیكرده‌وه "له‌سه‌ر پێویستی زیادكردنی باج له‌سه‌ر كه‌لوپه‌ل و كاڵای هاورده‌كراوی ناخۆراكی، جگه له سه‌پاندنی ڕسوماتی زیاتر به‌سه‌ر گه‌شتیاران و كه‌سانی به‌مه‌به‌ستی كاركردن له عێراق".
عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به‌داهاتی نه‌وت ده‌به‌ستێت بۆ دابینكردنی خه‌رجیه‌كانی به‌جۆرێك زیاتر له 95%ی داهاتی وڵات له پاره‌ی فرۆشتنی نه‌وته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، هه‌ر به‌رز و نزمیه‌كی نرخی نه‌وتیش، راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر داهاتی گشتی وڵات ده‌بێت.
|