سەرۆکی کۆمار مەرسومی دامەزرانی 86 باڵیۆزی نوێی عێراق دەكرد

5   کاتژمێر پێش ئێستا  153 جار خوێنراوەتەوە

د. لەتیف  ڕەشید، سەرۆك كۆماری عێراق واژۆی لەسەر مەرسومی دامەزرانی 86 باڵیۆز دەكرد و ڕێكارەكانی دامەزرانی گروپی دوەمی باڵیۆزەكانیش بەردەوامە كە سەرجەمیان 93 باڵیۆزن و لەلایەن پەرلەمانەوە متمانەیان پێدراوە. 

سەرۆکایەتی کۆمار ئەمڕۆ یەكشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، د. لەتیف  ڕەشید، فەرمانی کۆماریی ژمارە 43ـی دەرکرد و گروپی یەکەمی باڵیۆزەكانی دیاریکرد، كە ژمارەیان 86 باڵیۆزە بەمەبەستی تەواوكردی ڕێكارەكانی دامەزراندیان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە هەمانکاتدا لەگەڵ دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان پێداچونەوە بە ڕێکارەکانی دامەزراندنی گروپی دوەم دەکرێت، دواتر فەرمانێک بۆ دامەزراندنیان دەردەکرێت، ئەوەش کاتێک ڕێکارەکانی دامەزراندن تەواو دەبێت.

لیستەكە پێكهاتوە لە 93 باڵیۆز و 17ـیان لە پشكی كوردن

ئەوە لەكاتێكدایە لە كۆتاییەكانی مانگی ڕابردو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لیستی باڵیۆزەكانی پەسەند كە پێكهاتبو لە 93 باڵیۆز و 17ـیان لە پشكی كوردبون. هەروەها 49ـی بۆ شیعەكان و 23 باڵیۆز بۆ سونەكان و ئەوەی دیكەش بۆ پێكهاتەكانە. 

لە لیستەكەدا كاندیدی کوردی ئێزدی لە پارتی دیموکراتی کوردستان و كاندیدێكی دیکەی کوردیش لەسەر پشکی پارتی تەقەدوم دەبنە باڵیۆز، کە ئەوە پشکی کورد بەشێوەیەکی نافەرمی زیاد دەکات بۆ 19 باڵیۆز.

باڵیۆزە نوێیە کوردەکان بریتین لە:

 1- سەلوان رەشید شنگالی، دکتۆرا لە یاسا، لە دایکبوی 1966، وەزارەتی دەرەوەی عێراق (پارتی)
 
2- بێوان جاسم ئیبراهیم عەبدوڵڵا زاویتەیی، ماستەر لە یاسا، لەدایکبوی 1978، راوێژکار لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق (پارتی)
 
3- عیماد محەممەد میرزا محەممەد ، ماستەر لە زانستی سیاسی، لەدایکبوی 1971، راوێژکار لە وەزارەتی دەرەوە (پارتی)
 
4- ئامەد عەبدولحەمید محەممەد بۆتانی، بەکالۆریۆس لە یاسا، لەدایکبوی 1975، راوێژکار لە وەزارەتی دەرەوە (پارتی)
 
5- رەوەز مەهدی خۆشناو، بەکالۆریۆس لە پزیشکی، لەدایکبوی 1979، پەرلەمانتاری پێشوتر (پارتی)
 
6- ئەشواق نەجمەدین عەباس محەممەد جاف، دکتۆرا لە دەرمانسازی، لەدایکبوی 1972، پەرلەمانتاری پێشوتر (پارتی)
 
7- دانا محەممەد جەزا عەلی محەممەد، بەکالۆریۆس لە لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی، لەدایکبوی 1975، پەرلەمانتاری پێشو (پارتی)
 
8- برین سەعید تەحسین بەگ، بەکالۆریۆس لە یاسا، لەدایکبوی 1981، دیپلۆماتکار (پارتی)
 
9- دلێر دارا تۆفیق فەتحوڵڵا تۆفیق، بەکالۆریۆس لە عەرەبی، لەدایکبوی 1967، راوێژکار لە وەزارەتی دەرەوە (پارتی)
 
10- شێرزاد ئەحمەد محەممەد حەسەن جاف، بەکالۆریۆس لە یاسا، لەدایکبوی 1980، راوێژکاری لە وەزارەتی دەرەوە (پارتی)
 
11- بەریڤان مستەفا ئیبراهیم محەممەد دۆسکی، ماستەر لە وەرگێڕان، لەدایکبوی 1964، راوێژکار لە وەزارەتی دەرەوە (یەکێتی)
 
12- محەممەد ئەحمەد حەمەدەمین دزەیی، بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری کیمیایی، لەدایکبوی 1976، راوێژکار لە وەزارەتی دەرەوە (یەکێتی)
 
13- سەرحەد سەردار عەبدولرەحمان فەتاح، بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری شارستانی، لەدایکبوی 1965، راوێژکار لە وەزارەتی دەرەوە (یەکێتی)
 
14- جوان ئیحسان فەوزی، دکتۆرا لە زانستی کۆمەڵناسی، لەدایکبوی 1975، پەرلەمانتاری پێشو (یەکێتی)
 
15- دەرون فەرەیدون عەبدوڵڵا، دکتۆرا لە کارگێڕی، لەدایکبوی 1983، کارمەندی حکومی (یەکێتی)
 
16- زانا بێستون عەلی، بەکارلۆس لە زمان، لەدایکبوی 1983، کارمەندی حکومی (یەکێتی)
 
17- دانا سەعید سۆفی، دکتۆرا لە زانستی کۆمەڵناسی، لەدایکبوی 1971، مامۆستای زانکۆ (یەکێتی)
 
18- هاوڕێ محەممەد غەریب  عەبدولقادر جەلال تاڵەبانی، ماستەر، لەدایکبوی 1969، وەزارەتی دەرەوە (یەکێتی)
 
19- محەممەد سەمیر عزەت سامی نەقشبەندی، بەکالۆریۆس لە زانستی سیاسی، لەدایکبوی 1975، راوێژکار لە وەزارەتی دەرەوە (کوردە، بەڵام لەسەر لیستی تەقەدومە)


   ئەمانەش بخوێنەرەوە