ئۆکرانیا ناوهێنانی لە ڕووداوەکەی لالەزار ڕەت دەکاتەوە
2025-08-30
262 جار خوێنراوەتەوە
باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە عێراق ڕایگه‌یاند، هەرگیز هیچ چالاکیەکی پەیوەست بە ڕاهێنانی چەکداران یان دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ بەکارهێنانی نایاسایی لە دەرەوەی خاکەکەی ئەنجام نەداوە و ئەنجام نادات، ده‌شڵێت، ئه‌و تۆمەتانە "چەواشەکارانەن".
باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردووه، "هیچ چالاکیەکی پەیوەست بە ڕاهێنانی چەکداران یان دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ بەکارهێنانی نایاسایی لە خاکەکەمان ئەنجام نەدراوە، ئەو تۆمەتانە چەواشەکارانەن و لە ڕاستیدا هیچ بنەمایەکیان نییە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە زانیارییە ناڕاستانە بە هەوڵێک دەزانین بۆ ناوزڕاندنی ئۆکرانیا و سەرکردایەتییەکەی، بە توندی ڕەتیدەکه‌ینه‌وه
ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه له كاتێكدایه له دانپێدانانی ژماره‌یه‌ك ده‌ستگیركراوی لاله‌زار كه سه‌ر لاهور شێخ جه‌نگی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌له هاتووه، "له ئۆكرانیا راهێنانیان پێكراوه له‌سه‌ر کارکردن بە فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان".
|