بافڵ تاڵەبانی بووە سەرۆکی هاوپەیمانی سۆشیال دیموکرات
2025-08-30
208 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مڕۆ 30ی ئابی 2025 له‌سلێمانی كۆنفرانسی هاوپه‌یمانیی سۆشیال دیموكرات له‌جیهانی عه‌ره‌بی بەڕێوەچوو، کە ماوەی چوار رۆژی خایاند و تێیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک سەرۆکی هاوپەیمانی سۆشیال دیموکرات لەجیهانی عەرەبی هەڵبژێردرا و لە وتارێکدا رایگەیاند:"بەڕۆحیەتی سەرۆک مام جەلال بەردەوام دەبین".
لەکۆتا رۆژی کۆنگرەکەدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ لێپرسراوی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: بە کۆبوونەوەی پارتە سۆشیال دیموکراتەکان لەسلێمانی خەباتی سەرۆک مام جەلال-م دەکەوێتەوە بیر، کەچۆن لەناو سەرکردایەتی یەکێتیدا، ئەو بەها سۆشیال دیموکراتیانەی بۆ زیاد لە نیو سەدە فێرکردین".
راشیگەیاند: ئێستا کاتی ئەوەیە کە سەرجەم پارتە دەستە خوشكەکەکان هاوسۆزی یەکتر بن، پێکەوە کاربکەین بۆ ئەو پرەسنیپانەی سەرۆک مام جەلال لەپێناویدا ژیا و هەر لەپێناویشیدا کۆچی دوایی کرد، ئێمە باوەڕمان بەو پرەنسیپ و بەرنامانەی سەرۆک مام جەلال هەیە و هەمیشە پابەندی ئەو میراتەی دەبین و سوپاسی سەرۆک بافڵ-یش دەکەم بۆ بەردەوامیدان بە رێبازە.
ناوه‌ڕۆكی كۆنگره‌ی هاوپه‌یمانیی سۆشیال دیموكرات له‌جیهانی عه‌ره‌بی، بریتییه له(پرسه‌كانی ئاشتی، ئاسایش، پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كانی جیهانیی عه‌ره‌بی)، كه تێیدا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده جیهانییه‌كان، له‌جیهانیی عه‌ره‌بی و عیراق و كوردستانه‌وه به‌شدارییان تێداكردووه.
رۆژی 27ی8ی2025 له‌سلێمانی، كۆنگره‌ی هاوپه‌یمانیی سۆشیال دیموكرات له‌جیهانی عه‌ره‌بی به‌به‌شداریی ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده جیهانییه‌كان ده‌ستپێكردو ئه‌مڕۆ كۆتا رۆژی كۆنگره‌كه ده‌بێت.
|