سودانی هۆشداری هەڵگیرسانی جەنگێکی نوێ لەناوچەکە دەدات
2025-08-30
161 جار خوێنراوەتەوە
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆكی فڕەنسا و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی وەزیرانی عێراق پەیوەندییەكی تەلەفونیان ئەنجامدا و پەیوەندییە دوقۆڵییەکان و ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی هاوبەشی و هاوکاری لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێ کران، هەروەها تاوتوێی سەردانە پلان بۆ داڕێژراوەکەی ماكرۆن بۆ بەغدا کرا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، محەمەد شەیاع سودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئیمانوێل ماکرۆنەوە پێگەیشت و تێیدا پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان هەردو وڵات و ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی هاوبەشی و هاوکاری لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێ کران، جگە لە تاوتوێ کردنی پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییە هاوبەشەکان.
♦️دەقی راگەیەندراوەکە:
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا ئەنجام دەدات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی،ئەمڕۆ شەممە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆکی فەرەنسا"ـەوە بەڕێز ئیمانوێل ماکرۆن پێگەیشت و تێیدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست و ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی هاوبەشی و هاوکاری لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێ کران، جگە لە تاوتوێ کردنی پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییە هاوبەشەکان.
بەڕێزیان ئاماژەی بە هەوڵەکانی حکومەت کرد سەبارەت بە بانگهێشتی کۆنفرانسی ناوچەیی لە بەغداد بۆ تاوتوێکردنی پرسە ناوچەییەکان، و جەختی لە گرنگی سەردانە چاوەڕوان کراوەکەی بەڕێز ماکرۆن بۆ بەغداد کردەوە، هەروەها پێزانینی عێراقی بۆ هەڵوێستی پرەنسیپی فەرەنسا سەبارەت بە پرسی فەڵەستین نوێ کردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو پێشێلکارییانەی لە ناوچەکانی فەڵەستین ئەنجامدراون، نوێنەرایەتی پێشینەیەکی مەترسیدار دەکات، و بارودۆخی نێودەوڵەتی زیاتر ئاڵۆزتر دەکات و سیستەمی جیهانی ئێستا ڕووبەڕووی ئاستەنگییەکی ڕاستەقینە دەکاتەوە.
بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە عێراق گرنگی بە گەشەپێدانی ئابووری دەدات، بە لەبەرچاوگرتنی ڕۆڵی بنیاتنەری لە ناوچەکەدا و هۆشداری دا لە مەترسییەکانی هەڵگیرسانی شەڕێکی نوێ کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بکات، و جەختی لە ئامادەیی عێراق کردەوە بۆ کارکردن لەگەڵ فەرەنسا و هاوبەشەکانی دیکە لەوانەش کۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایەت یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بۆ ئەوەی نەخلیسکێتە ناو ڕووبەڕووبوونەوەیەکی نوێ و عێراق هەنگاوی پێویست لە بەرژەوەندیی نیشتمانیی خۆی دەگرێتەبەر، بۆ خزمەتکردنی ئامانجی ڕێگری کردن لە شەڕ لە ڕێگەی وتوێژەوە لەسەر بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەکان.
لە لای خۆیەوە سەرۆک ماکرۆن ئاستی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و هەوڵەکانی حکومەت بۆ پاراستنی سەقامگیری وڵاتەکەی بەرز نرخاند، جەختی لە شانازیی فەرەنسا بە پەیوەندیە قووڵە ستراتیژییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە و خواستی بەردەوامبوون لە پاڵپشتیکردنی عێراق، هەروەها تاوتوێی سەردانە پلان بۆ داڕێژراوەکەی بۆ بەغدا کرا و هیوای خۆی دەربڕی کە سەردانەکە بگاتە ئامانجە پراکتیکییەکانی خۆی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
30ی ئابی 2025
|