پارتی هۆشداری دهداته بهغدا: هەڵوێستی جددیمان دەبێت
20 کاتژمێر پێش ئێستا
68 جار خوێنراوەتەوە
مهكتهبی سیاسی پارتی ڕایگهیاند، حکومەتی فیدڕاڵی بەردەوامە لە پێشێلکردنی مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان و دوا پێشلکاریشی نوسراوەکەی دوێنێی وەزارەتی داراییە کە دژی دەستور و بنەماکانی ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتە، بە سیاسیکردنی قوتی خەڵکە، دهشڵێت، "ئەگەر تا پێش جەژنی پیرۆزی قوربان ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە نەکرێت هەڵوێستی جددیمان دەبێت و ڕایدەگەیەنین".
دەقی ڕاگەیاندرای مەکتەبی سیاسیی پارتی:
ڕای گشتی عێراق و هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە حکومەتی فیدراڵی بەردەوامە لە پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و دوا پێشلکاریشی نووسراوەکەی دوێنێی وەزارەتی داراییە کە دژی دەستوور و بنەماکانی ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتە و، بە سیاسی کردنی قوتی خەڵکە.
ئەم بابەتە لە کۆبوونەوەی داهاتووی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان لە ٢/ ٦/ ٢٠٢٥ دەخەینە بەرباس و بڕیاروەرگرتن و ئەگەر تا پێش جەژنی پیرۆزی قوربان ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە نەکرێت هەڵوێستی جدیمان دەبێت و ڕایدەگەیەنین.
مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
|