سودانی بڕیاری نوێی بۆ هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌ركرد
2025-05-29
594 جار خوێنراوەتەوە
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، وه‌زاره‌ت و دام‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی راسپارد، گواستنه‌وه و ڕاسپاردن و له‌جیاتی دانان و دورخستنه‌وه و پێدانی پۆست بۆ سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندان له هه‌مو ئاسته‌كان رابگرن.
سه‌باح نو‌عمان وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان رایگه‌یاند، "محه‌مه‌د شیاع سودانی وه‌زاره‌ت و داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانی راسپاردوه، گواستنه‌وه، له‌جیاتی دانان، ڕاسپاردن و شاندكردن و پێدانی پۆست و به‌رپرسیارێتی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندان له‌سه‌رجه‌م پێكهاتهكانیانی هێزه ئه‌منیه‌كان رابگرن".
سه‌باح نو‌عمان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌م ڕێنماییانه له فه‌رمانده‌ی گشتییه‌وه ده‌رچوه به له‌به‌رچاوگرتنی خشته‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌یه بۆ مانگی (تهمموز/7)، هه‌روه‌ها به‌ئامانجی رێگریكردنه له به‌كارهێنانی داموده‌زگاكان بۆ بانگه‌شه‌ی پێشوه‌خت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، هه‌روه‌ها دڵنیابونه له‌وه‌ی هیچ فشارێك له‌سه‌ر هێزه ئه‌منیه‌كان دروست نه‌كرێت له ده‌نگدانی تایبه‌تدا".
پشتڕاستیكرده‌وه، "ئه‌م ڕێكارانه له ده‌ركردنی ئه‌م ڕێنماییه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن تا ئاگاداركردنه‌وه‌ی زیاتر ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌ت و داموده‌زگا ئه‌منیه‌كان ده‌كرێت".
|