عێراق به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زیاد دەکات
9 کاتژمێر پێش ئێستا
89 جار خوێنراوەتەوە
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند: به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌وته زیاد ده‌كه‌ن، "به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وتیشه‌وه، داهاتی گشتی عێراق كه‌میكردوه ئه‌وه‌ش پێویستی به پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه هه‌یه".
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ده‌ستده‌كه‌ن به به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی كه پێشتر له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ئۆپێك+ه‌وه ناچاركرابوین كه ڕایبگرن یاخود كه‌می بكه‌ینه‌وه".
وتیشی، "به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه، داهاتی گشتی عێراق كه‌میكردوه و پێویستی به پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه هه‌یه و بۆئه‌و مه‌به‌سته به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و هه‌نارده‌كردنی زیاد ده‌كه‌ن".
مانگی (ئه‌یلول/9)ی 2024 عێراق پابه‌ندبونی خۆی به بڕیاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ئۆپێك+ راگه‌یاند و رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی بۆ سێ ملیۆن و 300 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا كه‌مكرده‌وه.
|