حکومەتی عێراق: داخرانی گەرووی هورمز هۆکاری دواکەوتنی مووچەیە

57   خولەک پێش ئێستا  87 جار خوێنراوەتەوە

وتەبێژی حکومەتی عێراق، هۆکاری درەنگکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ کێشەی نەختینە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی گەرووی هورمز دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت رێککەوتنی گومرگی لە نێوان هەولێر و بەغدا نزیکە و لە دوای کشانەوەی هاوپەیمانان لە 30ی ئەیلوول، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەورووپا دەکەنە ئابووری.

حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق گرنگترین پەیامەکانی بەغدای لەبارەی دۆسیە ناوخۆیی و دەرەکییەکان لە سەردانەکەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ فەرەنسا خستەڕوو.

حەیدەر عەبودی لەبارەی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاندووە، گەنجینەی دەوڵەت بەهۆی جەنگ و لێکەوتەکانی قەیرانی گەرووی هورمزەوە رووبەڕووی کێشەی کەمیی نەختینە بووەتەوە و ئەوەش کار لە خەرجکردنی مووچەی 4.3 ملیۆن مووچەخۆری عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات، بەڵام دەڵێت، "مووچە شایستەیەکی یاساییە بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی دەوڵەتی عێراق بەبێ جیاوازی."

وتەبێژی حکومەتی عێراق دڵنیاییدا گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر سیستمی گومرگیی ئاسیکۆدا "زۆر ئەرێنین و خاڵەکانی رێککەوتن زاڵن بەسەر گفتوگۆکاندا و لە کاتێکی نزیکدا رێککەوتنی کۆتایی دەکرێ."

سەبارەت بە رێنماییەکانی یاسای ژمارە 30 بۆ گەڕاندنەوەی زەوی و موڵکەکانی نێو مادەی 140ـیش وتی "پرۆسەکە لە رێڕەوی جێبەجێکردندایە و تەنیا چەند وردەکارییەکی تەکنیکی ماون یەکلایی بکرێنەوە."


   ئەمانەش بخوێنەرەوە