وەزارەتی دارایی: بەغدا 831 ملیار و 666 ملیۆن دیناری بۆ مووچە نارد
36 خولەک پێش ئێستا
20 جار خوێنراوەتەوە
ئەمڕۆ 14ی 9ی 2026، تەمویلی مووچەی مانگی ئاب خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێم و دوای تەواوكردنی رێكارەكان، راستەوخۆ لیستی مووچە بڵاو دەكرێتەوەو لەنزیكترین كاتدا دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموز دەكرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رایگەیاند: كەمێك لەمەوبەر بڕی ( 831،666،000،000) هەشت سەدو سی و یەك ملیارو شەش سەدو شەست و شەش ملیۆن دینار وەك تەمویلی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق.
وتیشی: هاوشێوەی چەند مانگی ڕابردوو وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی ( 120،000،000،000 ) سەدو بیست ملیار دیناری وەك پشكی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئاب لە كۆی تەمویلی مووچە بڕیوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەوە سەرەڕای ئەوەی بڕی ( 6،030،166،545 ) شەش ملیارو سی ملیۆن و سەدو شەست و شەش هەزار دیناری لە تەمویلی مووچەی مانگی ئاب نەناردووە كە بریتییە لە شایستەی مووچەی مانگەكانی ڕابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم راشیگەیاند: دوای تەواوكردنی ڕێكارەكان و وەرگرتنی پارەكە بەشێوەی كاش لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق ڕاستەوخۆ لیستی مووچە بڵاو دەكرێتەوەو لە نزیكترین كاتدا دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب دەكرێت.
|