هەولێر و بەغدا لەبارەی هاوردە و هەناردەکردنی کاڵا رێککەوتن
5 کاتژمێر پێش ئێستا
38 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق دەڵێت، ماوەی مانەوەی کاڵا لە هەرێمی کوردستان پێش ئەوەی بگاتە عێراق، لە 72 کاژێرەوە کرایە یەک حەفتە.
عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق بە میدیای پارتی وت: "ئەو کاڵایانەی لە 15ی نیسان بەدواوە لە هەرێمی کوردستان ماونەتەوە، دەکرێ هەناردەی پارێزگاکانی عێراق بکرێن."
وتیشی: "هەر بارهەڵگرێک لە هەرێمی کوردستانەوە تێپەڕێت بۆ پارێزگاکانی عێراق، دەبێ سێڵی گومرگیی پێوەبێت.. ماوەی مانەوەی کاڵا و خۆراک لە کۆگەکان لە 60 رۆژەوە کرایە 120 رۆژ."
|