دانوستانی ئه‌مریكا و ئێران بۆ کاتێکی نادیار دوخرا
3 کاتژمێر پێش ئێستا
86 جار خوێنراوەتەوە
سەڵتەنه‌تی عومان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دواخستنی خولی داهاتوی دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێرانی ڕاگه‌یاند، كه بڕیاربو ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتو به‌ڕێوه‌بچێت و ئه‌مه‌شی بۆ هۆكاری لۆجستی گه‌ڕانده‌وه.
واشنتن و تاران مانگی ڕابردو دانوستانیان له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنێك بۆ سنورداركردنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران له به‌رامبه‌ر هه‌ڵگرتنی سزا داراییه‌كان ئه‌نجامدا.
به‌در ئه‌لبوسه‌عیدی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عومان له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "دانوستانه‌كانی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتو دواخراون، كاتێك هه‌ردوو لایه‌ن ڕێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كرد، واده‌ی نوێ ڕاده‌گه‌یه‌نرێت"
ئاژانسی ئاكسیۆس ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به پشتبه‌ستن به سێ سه‌رچاوه ڕایگه‌یاند، پێده‌چێت خولی چواره‌می دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران كه بڕیاربو ڕۆژی شه‌ممه له ڕۆما به‌ڕێوه‌بچێت، بۆ هه‌فته‌ی داهاتو دوابخرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هۆی هه‌ڵوێسته ناكۆكه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و گۆڕانكاری له‌چوارچێوه‌ی به‌كارهێندراو له خوله‌كانی پێش‌و، خولی نوێی دانوستانی نێوان واشنتن و تاران دواخراوه.
لای خۆیه‌وه، پیت هێگسێس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له پۆستێكدا له‌پلاتفۆڕمی تایبه‌تی خۆی له ئێكس (تویته‌ری پێش‌و)، هۆشدارییه‌كی ڕاسته‌وخۆی بۆ ئێران بڵاوكرده‌وه و به ئاماژه‌دان به به‌رده‌وامیی پشتیوانی تاران بۆ گروپی حوسییه‌كان له یه‌مه‌ن.
راشیگه‌یاند، په‌یامێك بۆ ئێران، "ئێمه چاودێری پشتیوانی كوشنده‌تان ده‌كه‌ین بۆ حوسییه‌كان. ئێمه به ته‌واوی ده‌زانین ئێوه چی ده‌كه‌ن".
|