سیلیۆم چییە و بۆچی بەكاردێت؟
2025-02-13
68 جار خوێنراوەتەوە
سیلیۆم جۆرێكی ڕیشاڵی زۆر بەسوودە لە تۆی ( پلانتۆ ئۆڤاتا ) وەرگیراوە ئەم گیایە بە شێوەیەکی سەرەکی لە هیندستان دەچێنرێت لە زۆرینەی وڵاتان وەك تەواوكەری خۆراكی بەكاریدەهێنن، دەشڵێت،لە ئێستادا زیاتر لە سیستمە خۆراكییەكان بەكاردێت وەك كیتۆ و لۆ كارب بۆ درووستكردنی نانی بادەم كونجی.
دكتۆر دیار محەمەد پسپۆڕی بواری خۆراك لە نووسینێكدا چەند زانیارییەك دەربارەی سیلیۆم دەخاتەڕوو دەقی نووسینەكەی:-
سیلیۆم جۆرێكی ڕیشاڵی زۆر بەسوودە لە تۆی ( پلانتۆ ئۆڤاتا ) وەرگیراوە ئەم گیایە بە شێوەیەکی سەرەکی لە هیندستان دەچێنرێت لە زۆرینەی ووڵاتان وەك تەواوكەری خۆراكی بەكاریدەهێنن لە ئێستادا زیاتر لە سیستمە خۆراكییەكان بەكاردێت وەك كیتۆ و لۆ كارب بۆ درووستكردنی نانی بادەم كونجی و …هتد بەكاردێت، چونكە سیلیۆم ئاو هەڵكێشێكی زۆر باشە و بە نزیكی ڕۆڵی خومرە دەبینێت بۆ درووستكردنی نانی بادەم زۆر جوان نانەكە خۆی دەگرێت مەرج نییە تەنها بادەم بێت دەتوانن بە كونجی یان جۆزهند یان نیسك تاقیبكەنەوە و هەرزانتریش ڕادەوەستێت.
چەندی لێ بخورێت ؟
بەپێی توێژینەوەكان ڕۆژانە نابێت لە ٥-١٤ گرام زیاتر بێت و باشترینشی ٧ گرامە واتە تا ٧ گرام زۆر باشە بەكاربهێنرێت.
ئەوەی گرنگە سوودەكانی ئەم ڕووەكەیە كە ئەمانەن:-
١- باشترین چارەسەرە بۆ كەسی قەبز
٢- ڕێكخستنی شەكرەی لەش بەتایبەت جۆری دووەم
٣- باشتركردنی سیستمی هەرس
٤- بەرزكردنەوەی تەندرووستی دڵ
٥- دابەزینی ئاستی چەوری خراپی خوێن
٦- دابەزینی كۆلیسترۆڵی خوێن
٧- دابەزینی چەوری سیانی چەوری جگەر
٨- دابەزینی كێشی لەش
٩- سووكکردنی سكچون
١٠- ڕێكخستنی بەرزە پەستانی خوێن
تێبینی، بەبێ ڕاوێژكردن بەكاری مەهێنن، چونكە لە ئێستادا لە زۆرێك لە رجیمەكان بۆ تێكەڵ كردنی ئاردی بادەم و كونجی …هتد بۆ درووستكردنی نان و بابەتی هەویر و كێك و شیرینیەكان بەكار دەهێنێرێت و لەگەڵ ئەو هەموو سوودەی سەرەوە ڕەنگە ئەم كاریگەریانەشی هەبێت:-
كاریگەریە لاوەكییەكانی
١- هەندێ جار سك ئێشە
٢- هێڵنج و ڕشانەوە
٣- غازات
٤- ئاوسانی گەدە
٥- خوێن بەربوونی كۆم
٦- هەستیاریی
|