بە چەند ڕێگایەك چاوەکانت بپارێزە لە مەترسی شاشەکان

2025-02-10  43 جار خوێنراوەتەوە

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەری چاو دەڵێت، پاراستنی چاوەکانت لە فشاری پەیوەندیدار بە شاشە زۆر گرنگە، بەتایبەتی ئەگەر کاتژمێری زۆر بە بەکارهێنانی ئامێرە دیجیتاڵییەکان بەسەر بەریت و پێویستە چەند هەنگاوێك بگرینە بەر بۆ كەمكردنەوەی مەترسیەكان لەوانەش ڕووناکی شاشە ڕێکبخە.

د. كۆسارعەلی پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەری چاو لە نوسینێكدا چەند ڕێگایەك دەخاتەڕوو بۆ كەمكردنەوەی مەترسیەكان لەكاتی تەماشكردنی شاشەكاندا

دەقی نوسینەكەی بەمجۆرەیە:-

پاراستنی چاوەکانت لە فشاری پەیوەندیدار بە شاشە زۆر گرنگە، بەتایبەتی ئەگەر کاتژمێری زۆر بە بەکارهێنانی ئامێرە دیجیتاڵییەکان بەسەر بەریت.

بە چەند ڕێگایەك چاوەکانت بپارێزە لە مەترسی شاشەکان كە ئەمانەن:-

 پەیڕەوی یاسای ٢٠- ٢٠- ٢٠ بکەن

هەر ٢٠ خولەک جارێک سەیری شتێک بکە کە لە دووری ٢٠ مەترەوە بێت بۆ ماوەی ٢٠ چرکە. ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ئارامکردنەوەی ماسولکەکانی چاو و ڕێگریکردن لە فشار.

 ڕووناکی شاشە ڕێکبخە

ڕووناکی: ڕووناکی شاشەکەت لەگەڵ ئاستی ڕووناکی دەوروبەرت بگونجێنە.

قەبارەی فۆنت: قەبارەی فۆنت زیاد بکە بۆ کەمکردنەوەی فشار لەسەر چاو.

 کەمکردنەوەی بەرکەوتنی ڕووناکی شین

 ژینگەکەت باشتر بکە

دڵنیابە لە ڕووناکی دادەنیشیت

شاشەکەت نزیکەی (٥٠-٦٠ سم) لە چاوەکانتەوە دوور بخەرەوە.

شوێنی شاشە: دانانی شاشەکە کەمێک لە خوار ئاستی چاوەوە دابنێ بۆ کەمکردنەوەی فشار.

زۆرجار چاوتروکاندن

مرۆڤەکان کەمتر چاویان دەتروکێنن کاتێک چاویان لە شاشەکانە، ئەمەش دەبێتە هۆی وشکبوونەوە. خۆت بیر بخەرەوە کە چاوت بتروکێنیت بۆ ئەوەی چاوەکانت شێدار بمێننەوە.

 بەکارهێنانی فرمێسکی دەستکرد

ئەگەر چاوەکانت هەستیان بە وشکبوونەوە یان خوران، ئەوا قەترەی چاو بەکاربهێنە.

 کاتەکانی شاشە سنووردار بکە

پشووی بەردەوام و سنووردارکردنی بەکارهێنانی شاشە پێش خەوتن بۆ ئەوەی خەوەکەت تێک نەچێت.

 پشکنینی بەردەوامی چاو

ساڵانە سەردانی پزیشکی چاو بکە یان ئەگەر تووشی ناڕەحەتی بەردەوام، کاڵبوونەوەی بینین، یان سەرئێشە بوویت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە