کونسووڵ و نوێنەری وڵاتان سەردانی پەرلەمانی کوردستان دەکەن
11 خولەک پێش ئێستا
10 جار خوێنراوەتەوە
دوای ئەوەی دوێنێ پەرلەمانی کوردستان کاراکرایەوە، ئەمڕۆ کونسووڵ و نێردە دیپلۆماسییەکانی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی پیرۆزبایکردن سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد.
بەپێی زانیارییەکان، ژمارەیەک کۆنسوڵ و نوێنەری وڵاتان سەردانی پەرلەمانیان کردووە و پیرۆزبایی خۆیان لە سەرۆک و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە و ژمارەیەكی دیكەشیان لە پلانیاندایە كە ئەمڕۆ بەهەمان شێوە سەردانی پەرلەمانی كوردستان بكەن.
ئامانجی سەرەکیی سەردانەکە، پیرۆزباییکردنە لە دەستەی نوێی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، هاوکات بە مەبەستی دەربڕینی پاڵپشتیشە بۆ پرۆسەی یاسادانان لە هەرێمی کوردستان.
نوێنەرانی وڵاتانی زلهێز و وڵاتانی ناوچەکە بەشداربوون، لەوانە: ئەمەریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، چین، رووسیا، تورکیا، ئێران، دانیمارک، هۆڵەندا، یۆنان، هیندستان، کۆریا و ژاپۆن، هەروەها نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی)ـیش لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە بوون.
|