پشکنینێکی پێشوەختە ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ دەستنیشاندەکات

2025-04-10  369 جار خوێنراوەتەوە

توێژینەوەیەک لە بەریتانیا دەریدەخات، تڕۆپۆنین هاوکارێکی باشە بۆ زوو دەستنیشانکردنی جەڵتە.
 
ئەو توێژینەوەیە لە زانکۆی کۆلێژی لەندەن لە ئینگلاند کراوە و پسپۆڕان دەڵێن، پشکنینی تڕۆپۆنین ئەگەری جەڵتە دەستنیشاندەکات و باشترە کە زوو زوو بکرێت.
 
بەپێی زانکۆکە، پشکنینی تڕۆپۆنین ئەگەری جەڵتەی دڵ دەستنیشاندەکات، واتا ئەگەر رێژەی تڕۆپۆنین بەرزبێت واتە مەترسی لەسەر دڵ هەیە.
 
د. سپێنسێر کین، توێژەر لە زانکۆی کامبریج دەڵێت: "توێژینەوەکەمان دەریخستووە کە پێوانەکردنی ترۆپۆنین دەتوانێت یارمەتیدەربێت بۆ کەمکردنەوەی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک بەتایبەت لە کەسە بەتەمەنەکان و ئەوانەی نەخۆشیی شەکرەیان هەیە".
 
ئێستا لە هەرێمی کوردستان، پشکنینەکە باوە و لە تاقیگەکان بەردەستە و لەڕێگەی خوێنەوە دەکرێت.
 
ئەوانەی مەترسیی تووشبوونیان بە جەڵتە زۆرە:
 
پیاوان
جگەرە و نێرگەلەکێش
تووشبووانی بەرزەپەستانی خوێن 
قەڵەو و کێشزۆر
کەمجووڵە 
ئەوانەی تووشبووی جەڵتە لە خێزانەکانیان هەیە 
تووشبووی شەکرە و بەرزەچەوری
 
لێکەوتەکانی جەڵتەی دڵ ئەمانەن:
 
ناڕێکیی لێدانەکانی دڵ 
تەقینی دیواری دڵ 
مەیینی خوێن
شۆکبوونی دڵ 
سستبوونی دڵ 
هەوکردنی پەردەی دڵ 
مردن
 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە