حکومەتی عێراق: پلانێکمان هەیە، دۆلار 155 هەزار دینار تێپەڕ نەکات
39 خولەک پێش ئێستا
118 جار خوێنراوەتەوە
حکومەتی عیراق پلانێکی نوێی بۆ کارکردن لەسەر دابەزاندنی نرخی دۆلار لە بازاڕدا ئاشکرا کرد، هاوکات بڕیاری بەخۆڕایی کردنی گومرگی بۆ بەشێک لە کەلوپەلە بنەڕەتییەکان راگەیاند.
حەیدەر عەبوودی، وتەبێژی حکومەتی عیراق، بە ئاژانسی دەنگوباسی عیراقی رایگەیاند: حکومەت و بانکی ناوەندیی عیراق بەپێی پلانێکی داڕێژراو و تۆکمە کار دەکەن بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا نرخی دۆلار لە بازاڕ بگەیەننە 1550 دینار بۆ هەر 100دۆلارێک.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەم هەنگاوە پشت بە یەدەگ و داراییەکی بەهێز و رەوانەکراوی ناو بنکەی ناوەندی دەبەستێت، کە دەرفەت دەدات تەمویلی بازرگانیی دەرەکی بە ئاسانی بەڕێوەبچێت و پێداویستییەکانی هاوردەکردن دابین بکرێت.
سەبارەت بە حەواڵەکانی پێشتر و پێش پەسەندکردنی نرخی ئاڵوگۆڕی ئێستا، وتەبێژی حکومەت دووپاتی کردەوە: تەرخانکراوی دارایی تەواو دابین کراوە بۆ جێبەجێکردنیان بەپێی نرخی پێشوو و ئۆپەراسیۆنە پەیوەندیدارەکان.
ئاماژەی بەوەدا: ئەنجوومەنی وەزیران لە دانیشتنی بیست و سێیەمی خۆیدا بڕیاری داوە لە رۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2026ەوە، تەواوی کەرەستە خۆراکییەکان و دەرمانە هاوردەکراوەکان لە رەسمی گومرگی ببەخشێت.
|