لێدوانی فەرمیی زیدان لەبارەی پێکانی ئێمباپێ
1 کاتژمێر پێش ئێستا
18 جار خوێنراوەتەوە
زینەدین زیدان، راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا دەڵێت "هەواڵەکان لەبارەی کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی تیپەکەوە باش نین و پێویستە بگەڕێتەوە مەدرید."
دوای ئەنجامدانی یەکەم یاریی لەژێر سەرپەرشتی زینەدین زیدان، کیلیان ئێمباپێ، لە یاریی یەکەمی نەیشنسلیگدا بەرامبەر هەڵبژاردەی تورکیا تووشی پێکانبوو و بە ئەگەری زۆرەوە چەند هەفتەیەک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
ئێمباپێ لە یارییەکەدا گۆڵی بردنەوەی بۆ فەرەنسا تۆمارکرد، بەڵام راستەوخۆ دوای گۆڵەکە تووشی پێکانبوو و دوای ئەوە بەناچاری گۆڕانکاریی پێکرا.
دوای یارییەکە زینەدین زیدان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا گوتی "هەواڵەکان باشنین، چونکە کیلیان دەبێت بگەڕێتەوە، لە بەستەری ئەژنۆیدا تووشی پێکانبووە و ئێمە هیچ سەرکێشییەک ناکەین. بەداخەوە، کێشەیەکی بچووکە، بەڵام ئەو دەبێت بگەڕێتەوە، جگە لەوەش بە بڕوای من ئێمە رازین بە یەکەم یارییمان، گرنگە توانیمان یارییەکی تاڕادەیەک زەحمەت ببەینەوە و دڵخۆشین بەم سەرکەوتنە دوای سێ یان چوار یەکەی راهێنان، ئەمە نیشانەیەکی باشە بۆ ئێمە، بەردەوامدەبین لە کارکردن و ئێستا پێویستە پشوو بدەین."
زیدن لە کۆنگرەکەدا دووپاتیکردەوە، پێویستە چێژ لە بەیەکەوە بوونیان وەربگرن و وەکو یەک تیم هەوڵبدەن کاربکەن، ئەوەش لە یارییەکەدا بۆ ئەو جێگەی رەزامەندی بووە، ستایشی یاریزانە لاوەکان دەدات و دەڵێت "ئەوان دەتوانن جیاواز دروستبکەن، بەڵام ئەگەر یەک شت هەبووبێت سەرنجی راکێشابم لە یارییەکەدا، ئەو هاوسەنگییە بووە کە یاریزانەکان لە پاسداندا هەیانبوو، کاتێک تۆپمان لەدەستدەدا، ئەوەش بۆ من زۆر گرنگ بوو."
ئەنخێل ڤیلانوێڤا، پزیشکێکی تایبەتی چارەسەری سرووشتییە و دەڵێت "لە ئاساییترین دۆخدا ئێمباپێ دوو بۆ سێ هەفتە دووردەکەوێتەوە و لە خراپترین دۆخیشدا رەنگە بگاتە نێوان 10 بۆ 12 هەفتە، بەڵام ئەم جۆری پێکانانە بەشێوەیەکی گشتی لەنێوان 3 بۆ 8 هەفتە بەتەواوی بەرەو باشبوونەوە دەچن و کاریگەریی نامێنێت."
دوای تووشبوونی پێکان لە یاریی بەرامبەر تورکیا، کیلیان ئێمباپێ بەشداری لە سێ یاریی داهاتووی فەرەنسادا ناکات و بە ئەگەری زۆرەوە ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە مەدرید بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
|