پلانێک بۆ سنووردارکردنی چەک لەدەستی دەوڵەت دادەنرێت

1     کاتژمێر پێش ئێستا  118 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا، سنووردارکردنی چەک لەدەستی دەوڵەت تاوتوێ دەکەن و بەگوێرەی ئەو ئەنجوومەنە، لیژنەیەکى هاوپەیمانى چوارچێوەی هاوئاهەنگی، پلانى سنووردارکردنی چەک ئامادە دەکات.

کۆبوونەوەی فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و ستیڤن فەیگن، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 7ی ئەیلوولی 2026 ئەنجامدراوە.

بەگوێرەی راگەیێنراوێکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە رێکارەکانی دادگە کراوە بۆ پاڵپشتیی رێوشوێنەکانى حکومەت بۆ جێبەجێکردنی پلانى سنووردارکردنی چەک لەدەستی دەوڵەت، لەسەر بنەمای پلانێک کە لیژنەیەکی سەر بە هاوپەیمانى چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئامادەی دەکات و لە دوای ئامادەکردنی، لە کاتێکی گونجاودا رادەگەیێنرێت.

30ی ئەیلوول وادەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی دژی داعشە لە عێراق، کە مەرجی بەشێک لە گرووپە چەکدارەکانە بۆ بەشداریکردن لە سنووردارکردنی چەک لەدەستی دەوڵەت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە