كاروان یاروه‌یس: فه‌رمانی ده‌ستگیركردنم دووره له راستییه‌وه
1 کاتژمێر پێش ئێستا
184 جار خوێنراوەتەوە
كاروان یاروه‌یس لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له خانه‌قین هه‌واڵی ده‌رچوونی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ڕه‌تده‌كاته‌وه و بڕیاریشه سبه‌ینێ وه‌فدێكی نوێنه‌رانی خانه‌قین له به‌غداد له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری عیراق بۆ پرسی مادده‌ی 140 كۆببێتەوە.
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان له خانه‌قین دژی گۆڕ‌ینی دیمۆگرافیا ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام به‌هۆی مه‌ترسیی ئه‌منییه‌وه بۆ كاتێكی نادیار دواخرا و پۆلیسی خانه‌قینیش ڕ‌ایگه‌یاندووه: هیچ بڕ‌یارێكی ده‌ستگیركردن بۆ كاروان یاروه‌یس نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌ستمان.
كاروان یاروه‌یس لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیان خانه‌قینی یه‌كێتی بە ٧ڕۆژی ڕاگەیاند: هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له ده‌رچوونی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنم ده‌كه‌ن دووره له‌راستییه‌وه.
وتیشی: چالاكییه‌كانیان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردایه و سبه‌ی بۆ داواكردنی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140، له به‌غداد ڕ‌ووبه‌ڕ‌وو له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری عیراق كۆده‌بینه‌وه.
کاروان یاروەیس راشیگه‌یاند: بڕ‌یاری هه‌ڵپه‌ساردنی خۆپیشاندانه‌كان به‌هۆی پاراستنی گیانی چالاكوانان و نه‌بوونی دڵنیایی ئه‌منی بووه، نه‌ك فشاره یاساییه‌كان.
سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی ده‌ستگیركردنی 41 ڕ‌ۆژنامه‌نووس و چالاكوان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد: به ره‌سمی هیچ شتێكیان پێنه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام داوا ده‌كه‌ن ده‌ستگیركراوه‌كان ئازاد بكرێن و فه‌رمانه‌كان هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه.
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیان خانه‌قینی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: داواكردنی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 مافێكی ده‌ستوورییه و نابێت ڕ‌ێگری له داواكارییه یاساییه‌كانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه بكرێت.
|