دۆناڵد ترەمپ: ئێران بەتەواویی دەڕووخێت
1 کاتژمێر پێش ئێستا
243 جار خوێنراوەتەوە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی نوێدا لەبارەی ئێرانەوە ڕایدەگەیێنێت، ئێران بە تەواوی دەڕووخێت.
سەرۆکی ئەمریکا ئەم قسەیەی لە بڵاوکراوەیەکی کورتدا لە هەژماری خۆی لە ترووس سۆشیاڵ نووسیووە و دەڵێت ''ئێران بە تەواوی دەڕووخێت''
ئەم قسانەی ترەمپ لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەنگی ئەمریکا و ئێرانە لە شەسەمین مانگی خۆی، لەم چوارچێوەیەدا سەرۆکی ئەمریکا ستراتیژیی سەربازی گۆڕیووە بۆ گەمارۆیەکی ئابووریی بێپێشینە بۆ سەر ئەو وڵاتە، ڕاپۆرتەکانیش باس لەوە دەکەن واشنتن لە ڕێگەیەوە هەوڵدەدات تەواوی شادەمارە داراییەکانی ئێران ببڕێت و سیستەمی دەسەڵاتداریی تاران پەکبخات.
هەر ئەمڕۆ دووشەممە، وەک ئەوەی سكۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ئاشکرای کردووە، واشنتن هەڵمەتێکی دارایی بەرفراوان و کە لەمێژوودا بوونی نەبووە دژ بە ئێران دەستپێدەکات بە ئامانجی بڕینی تەواوی سەرچاوەکانی داهاتی تاران.
هاوکات موحسین رەزایی سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشیی ئێران هۆشداری توندی داو رایگەیاند هەر وڵاتێک بەشدار بێت لە سزادان و برسیکردنی گەلی ئێران و پشتیوانی سزائابوورییەکانی ئەمریکا دژی بکات بە توندی ڕووبەرووی دەبینەوە و سزای دەدەین.
|