لە فڕۆکەخانەکانی هەرێم کەی پێدانی دۆلار بە گەشتیار دەست پێدەکاتەوە؟
2 کاتژمێر پێش ئێستا
246 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆکی فراکسیۆنی هەڵوێست لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت داوام لە پارێزگاری بانکی ناوەندی کردووە لەفرۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانیش پێدانی دۆلار بەگەشتیاران دەست پێبکاتەوە هاوشێوەی فرۆکەخانەکانیتری عیراق و چاوەرێی وەڵامی هەرێمی کوردستان دەکەن.
دەقی ڕاگەیەندراوی د.رێبوار کریم:
ئەمرۆ لیژنەی دارایی میوانداری پارێزگاری بانکی ناوەندی (د.نزار ناصر) و جێگری پارێزگارو چەند بەرێوەبەرێکی گشتی کرد.
چەندین بابەت تاووتوێ کرا:
1. داوام کرد کە لەفرۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانیش پێدانی دۆلار بەگەشتیاران دەست پێبکاتەوە هاوشێوەی فرۆکەخانەکانیتری عیراق. پێشتریش نوسراوم بۆ بانکی مەرکەزی کردوەو ئەوانیش نوسراوی ئاسانکارییان بۆ هەرێمی کوردستان کردوەو چاوەرێی وەڵامی هەرێمن بۆ دەستپێکردنەوەی پێدانەوەی دۆلار بەگەشتیاران.
2. حکومەت (بەنیازە)، هێشتا بڕیاری لەسەر نەدراوە، کەسفرەکانی سەر دیناری عیراقی لاببات لەپێناو وەرگرتنەوەی نزیکەی هەشت ترلیۆن دینار کە ئێستا دیار نیەو کێشەی نەختینەی دروست کردوە. داوام کرد لەپرۆسەی گۆڕینەوەی دیناری ئێستا بەنوێ شەفافانەو دوور لەگەندەڵی بێت.
3. تا ئێستا هیچ بڕیارێک نیە سەبارەت بە گۆڕینی نرخی ئێستای دۆلار بەرامبەر دینار.
د.رێبوار کریم
ئەندامی لیژنەی دارایی
سەرۆکی فراکسیۆنی هەڵوێست
|