" گلەییمان لە كەمتەرخەمی سەرۆكایەتی هەرێم هەیە "

1     کاتژمێر پێش ئێستا  203 جار خوێنراوەتەوە

لایەنگرانی بەرەی گەل لەبەردەم پەرلەمانی كوردستان لە هەولێر گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و داوا لە سەرۆكی هەرێمی کوردستان دەكەن پێگەی یاسایی خۆی بۆ چارەسەر کردنی دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی بەكاربهێنێت

بەشێک لەقسەکانی شادمان مەلا حەسەن سەرکردە لە بەرەی گەل:

- گلەییمان لە كەمتەرخەمی سەرۆكایەتی هەرێم هەیە لە دۆسێەی لاهور شێخ جەنگی، داوا لە سەرۆكی هەرێم دەكەین پێگەی یاسایی خۆی بەكاربهێنێت

- ئەنجومەنی باڵای دادوەری راشكاوانە بەروونی قسە لەسەر ئەم دۆسێیە بكات.

- دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابوری هەرێم لەبارێكی هەستیار و چارەنووسسازدایە.

- میللەتەكەمان بە یەكگرتوویی و یەكخستنی تەواوی هێزە سیاسیەكان هەیە.

- بەزووترین كات پەرلەمانی كوردستان كارا بكرێتەوە.

- راستەوخۆ رومان دەكەینە سەرۆكی یەكێتی، چیتر نەبێتە كۆسپ و لەمپەر لەبەردەم دۆسیەی هەڤاڵەكانمان.

- ئێمە هێزێكی سیاسی سەربەخۆین و هیچ پەیوەندییەكمان بە حزبەكەی ئەوەوە نیە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە