پاقلەمەنییەکان مرۆڤ لە نەخۆشییەکانی دڵ دوور دەخەنەوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
29 جار خوێنراوەتەوە
توێژینەوەیەک لە هارڤارد دەریخستووە، فاسۆلیا، نیسک، پاقلە و بازالیا پڕن لەو مادە خۆراکییانەی کە یارمەتیدەرن بۆ دابەزاندنی کۆلیستڕۆڵ و ئەو هۆکارانەی دیکە کە پەیوەندییان بە نەخۆشییەکانی دڵەوە هەیە.
توێژینەوەکە ئەوە باس دەکات کە پاقلەمەنییەکان بڕێکی زۆر ریشاڵیان تێدایە، چەورییان کەمە و کۆمەڵێک ڤیتامین و کانزایان تێدایە.
د. رانی پۆلاک، بەڕێوەبەری پرۆگرامی راهێنانی بنەماکانی چێشتلێنان بۆ چاودێریی تەندروستی (CHEF) لە هارڤارد، دەڵێت: "جێگرتنەوەی پاقلەمەنییەکان لە بری ئەو پرۆتین و کاربۆهیدراتانەی کە بۆ تەندروستی باشنین، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ رێگریکردن یان کۆنترۆڵکردنی ئەو حاڵەتە باوانەی کە دەبنە هۆی نەخۆشییەکانی دڵ''.
دکتۆر پۆلاک، دەڵێت "پاقلەمەنییەکان دەبنە هۆی زوو تێربوون، کە دەتوانرێت یارمەتیی خەڵکی بدات کەمتر بخۆن و کێشیان داببەزێنن''.
خواردنی پاقلەمەنییەکان رەنگە مەترسیی تووشبوون بە شەکرەی جۆری 2 کەم بکاتەوە، لەبەرئەوەی پاقلەمەنییەکان بە خێرایی شەکری خوێن بەرز ناکەنەوە ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شەکر لە خوێندا. چونکە نەخۆشیی شەکرە مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دوو هێندە زیاد دەکات.
|