لەسەر داوای عەلی زەیدی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە هەولێرە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
28 جار خوێنراوەتەوە
لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، شاندێکی باڵای ئەمنی بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگییەکان و جێبەجێکردنی ستراتیژییەکی نوێی ئەمنی گەیشتنە هەولێر.
بەپێی ڕاگەیێنراوێکی نووسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی، قاسم عەبوودی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، ئەمڕۆ شەممە 15ـی ئابی 2026، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە هەولێر.
ئەم سەردانە بە ڕاسپاردەی ڕاستەوخۆی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجام دراوە، تاوەکو لەرێگەی گفتوگۆی مەیدانییەوە ئاستی هاوکارییە ئەمنییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەرز بکرێتەوە.
شاندە ئەمنییەکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازییان لێکرا و بڕیارە لەمیانی سەردانەکەیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان باس لە چەند دۆسیەیەکی ستراتیژی بکەن، گرنگترینیان پاراستنی سەروەریی عێراق و چەسپاندنی سەقامگیریی ناوخۆ.
هەروەها پەرەپێدانی میکانیزمەکان بۆ جێبەجێکردنی ستراتیژییە نوێیە ئەمنییەکەی عێراق، تەوەرێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکان دەبێت، تاوەکو ئارامییەکی هەمیشەیی لە سەرتاسەری عێراق بێتە دی.
|