لە کاتی سەرەی بەنزیندا سەرپێچی بکەیت توندترین سزا دەدرێیت
1 کاتژمێر پێش ئێستا
179 جار خوێنراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین ڕێکاری نوێی بۆ ڕێکخستنی سەرەی بەنزینخانەکان ڕاگەیاند بەپێی بڕیارەکە، لەمەودوا هیچ شۆفێرێک بەبێ بوونی مۆڵەتی شۆفێری بۆی نییە بچێتە سەرەی بەنزینخانەکانەوە.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، وەستان لە سەرەی بەنزینخانەکاندا بەبێ مۆڵەتی شۆفێری ڕێگەپێدراو نییە و لێپرسینەوەی بەپەلە لەگەڵ شۆفێرانی بێ مۆڵەت (پیاوان و ئافرەتان) دەکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو کە لەسەر ڕاسپاردەی قائیمقامی ڕانیە و لەسەر داواکاری ئیدارەی بەنزینخانەی (Ranya Oil 2)، لەمەودوا مەفرەزەکانی هاتووچۆ لێپرسینەوەی ورد و توند لەگەڵ سەرپێچیکاران دەکەن.
ڕاشیگەیاند، سەرجەم ئەو شۆفێرانەی لە سەرەی بەنزیندا دەوەستن (پیاوان و ئافرەتان) پێویستە پابەندی یاساکانی هاتووچۆ بن، بەتایبەتی:
ڕێگە بە هیچ شۆفێرێک نادرێت کە مۆڵەتی شۆفێری پێنەبێت بێتە سەرەی بەنزین.
لە کاتی بوونی هەر سەرپێچییەکدا، ڕێکاری یاسایی بەپەلە بەرامبەر شۆفێری سەرپێچیکار دەگیرێتە بەر.
لە ڕاگەیەندراوەکەی هاتووچۆی ڕاپەڕیندا هاتووە: “داواکارین لە هەموو لایەک بەمەبەستی پاراستنی ڕێکخستنی هاتووچۆ و مافی هاوڵاتییان، بە تەواوی پابەندی ڕێننماییەکان ببن”.
|