ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی پێشمەرگە کۆدەبێتەوە
57 خولەک پێش ئێستا
181 جار خوێنراوەتەوە
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کاتژمێر ١٠:٠٠ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٦، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ ئەنجام دەدات.
بەگوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەکە، تەوەری یەکەم تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزیری کاروباری پێشمەرگە سەبارەت بە پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەژێر چەتری وەزارەت و هەنگاوەکانی داهاتوو، لەگەڵ هەوڵەکان بۆ یەکسانکردنی مووچە و شایستە داراییەکانیان لەگەڵ هێزەکانی حکومەتی فیدراڵی.
لە تەوەری دووەمیشدا، پێشنیاری بەکارکردنی یاسای فیدراڵیی کۆمپانیا گشتییەکانی ژمارە (٢٢)ی ساڵی ١٩٩٧ی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو، کە ئەمەش لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی یەکخستنی تەشریعاتی بازرگانی و ئابووریدا دەێت لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵدا.
|