یەکەمین فێستیڤاڵی هەنجیر لە هەورامان بەڕێوەدەچێت
1 کاتژمێر پێش ئێستا
31 جار خوێنراوەتەوە
ئامادەکارییەکان بۆ فێستیڤاڵی هەنجیر لە هەورامان لە کۆتاییدان و بڕیارە جگە لە هەنجیر، بەرهەمە خۆماڵییەکانی ناوچەکە و کوردستان بۆ سەردانیکاران بخرێنەڕوو.
یەکەمین فێستیڤاڵی هەنجیر، بڕیارە کۆتایی هەفتەی داهاتوو، رۆژانی 13-14 و 15ی ئاب، لە هاوینەهەواری (ئەحمەد ئاوا – زەڵم) لە هەورامان لە سنووری خورماڵ لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەبچێت.
یەکەمین فێستیڤاڵی هەنجیر بە هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزار و تۆڕی رێکخراوەکانی خورماڵ بەڕێوەدەچێت و لە سێ رۆژی فێستیڤاڵەکەدا، رۆژانە کاتژمێر 10:00ـی بەیانی بۆ 10:00ـی شەو پێشوازی لە سەردانیکاران دەکەن.
هەنجیری هەورامان و خورماڵ یەکێکە لە بەناوبانگترین جۆری هەنجیر لە کوردستان و خواستی زۆری لەسەرە، بڕیارە لە فێستیڤاڵەکەدا چەندین جۆر بەرهەمی ناوچەکە بۆ گەشتیاران بخرێنە ڕوو و چەند چالاکییەکی جیاوازیش بەڕێوەدەچێت.
|