سەر گێژ خواردن بەهۆی کریستاڵی گوێی ناوەوە چییە؟

2025-02-06  52 جار خوێنراوەتەوە

پسپۆڕێکی نەخۆشییەكانی مێشك و دەمار دەڵێت، بونی کریستاڵی گوێی ناوەوە یەکێکە لە هەرە باوترین هۆکارەکانی سەر گێژخواردن، سەر گێژ خواردن بەهۆی کریستاڵی گوێی ناوەوە وا دەكات نەخۆشەکە لە کاتی جوڵانی سەری بە لایەکدا هەست بە سووڕانەوەی دەورو بەری دەکات.

د. شوان ئەبوبەكر پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی مێشك و دەمار لە نووسینێكدا ئاماژە بە هۆکارەکانی سەر گێژخواردن، بەهۆی کریستاڵی گوێی ناوەوە دەكات.

دەقی نووسینەكەی :-

بوونی کریستاڵی گوێی ناوەوە یەکێکە لە هەرە باوترین هۆکارەکانی سەر گێژخواردن، سەر گێژ خواردن بەهۆی کریستاڵی گوێی ناوەوە وا دەكات نەخۆشەکە لە کاتی جوڵانی سەری بە لایەکدا هەست بە سووڕانەوەی دەورو بەری دەکات.

لە گرنگترین نیشانەکانی توشبوون بە حاڵەتەكە ئەمانەن:-

سەر گێژخواردن، نەخۆش هەست بە سووڕانی خۆی یان دەورو بەرەکەی دەکات لە کاتی جوڵانی سەر، کە ئەم سەرگێژخواردنە ماوەیەکی کورت دەخایەنێت.

هێڵنجدان و ڕشانەوە.

هەستکردن بە تێکچونی هاوسەنگی.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە