ئێران ژمارەی قوربانیانی هێرشەکانی ئەمریکا ڕاگەیاند
46 خولەک پێش ئێستا
28 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی تەندروستیی ئێران بڵاویکردەوە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکاوە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، نزیکەی 20 کەس کوژراون و 82 کەسیش بریندار بوون.
حوسێن کەرمانپوور، سەرۆکی ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستی، ڕوونیکردەوە ئەمریکا ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە هەفتەی پێشوو هەروەها ئەمشەوی رابردوو، لە کاتی ڕاگەیاندنی ئاگربەستدا، چەند پارێزگایەکی ئێرانی کردووەتە ئامانج.
هێرشەکانیب ئەمریکا دوای ئەوە بوون ئێران سێ کەشتی بازرگانی لە گەرووی هورمز کردە ئامانج و واشنتۆن جەختی لەوە کردەوە هێرشەکانی وەڵامدانەوەی ئەو ڕووداوانە بوون.
دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، لە پلاتفۆرمی “تروس سۆشاڵ” نووسیویەتی: “هێرشەکانمان وەڵامێکە بۆ بەئامانجگرتنی کەشتییەکان لەلایەن ئێرانەوە. ئەگەر دووبارە بێتەوە، دۆخەکە زۆر خراپتر دەبێت.
هاوکات سوپای پاسداران بە فەرمی داخستنی گەرووی هورمزی راگەیاند و دەڵێت تا دەستدرێژییەکانی ئەمریکا لەناوچەکەدا هەبێت تا کاتێکی نادیار گەرووەکە بە داخراوی دەمێنێتەوەو ڕیگا نادەین هیچ کەشتییەک هاتووچۆ بکات.
پێشتردۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو ڕێککەوتنە کاتییەکەی کۆتاییهێنان بە جەنگ لەگەڵ ئێران “کۆتایی هاتووە” و گومانی لە مانەوەی هەر تێگەیشتنێکی نوێ لەگەڵ تاراندا دەربڕیبوو.
|