پەیامێکی تووند لە موجتەبا خامنەییەوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
23 جار خوێنراوەتەوە
موجتەبا خامنەیی لە پەیامێکی تووند دا لەبارەی کوژرانی عەلی خامنەیی باوکی دەڵێت: بابە گیان، بەڵێنت پێدەدەین تۆڵەی خوێنی پاکت دەکەینەوە".
موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت: "راسپێردراوەکان ئامادەن و لە کاتێکی نزیکدا تۆڵە دەکەنەوە".
خامنەیی ئاماژە بەوەش دەدات، "لیستێکی تاوانبارانمان لایە مردنێکی ئارام نابینن" و "تۆڵە خواستی خەڵکە و گومانی تێدا نییە دەکرێتەوە".
♦️ بەشێک لە قسەکانی موجتەبا خامنەیی رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران:
تۆڵە لە بکوژانی ڕێبەری کۆچکردوو و تەواوی شەهیدانی دیکەی دوو شەڕەکەی دوایی دەکەینەوە.
تاوانباران ئاواتی مردنێکی ئارام دەبەنە گۆڕ
ئەم تۆڵەیە خواست و ویستی گەلی ئێمەیە و بە حەتمی دەبێت بکرێت.
ئەم تاوانبارانە کە لیستەکەیان لە سەرتاپا بەردەستە، ئاواتی مردنێکی ئارام لەسەر جێگەی نوستن دەبەنە گۆڕەوە.
دەبێت بزانن ئەمە بەند نییە بە بوونی من یان بەرپرسانی ترەوە.
ئێمە بین یان نەبین، ئەمە دێتە دی و بەم زووانە ئازادیخوازانی جیهان هەرلایەک و بەشێک لەم ئەرکە خواییە ڕادەپەڕێنن.
دەمەوێت پێزانینی ڕاستگۆیانەی خۆم دەربڕم بۆ ئەو ئامادەبوونە سەرنجڕاکێش و مێژووییەی دەیان ملیۆن کەس لە شارەکانی ئێران و عێراق، بە تایبەتی تاران، قوم، نەجەف، کەربەلا و مەشهەد، کە شکۆ و هەیبەتی دوژمنیان تێکشکاند
|