" لە رۆژانی داهاتوو کۆبوونەوەی لووتکەی لایەنە سیاسییەکان دەکرێت "

2   کاتژمێر پێش ئێستا  34 جار خوێنراوەتەوە

وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەڵێت، هەردوو لایەنی پارتی و یەکێتی بە ئەرێنی وەڵامی دەستپێشخەرییەکەی سەڵاحەدین بەهائەدینیان داوەتەوە و لە رۆژانی داهاتوودا کۆبوونەوەی لووتکە دەکرێت.

سەڵاحەدین بابەکر، وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە هەژماری فەیسبووکی خۆی رایگەیاند، "کۆبوونەوەی لووتکە لەنێوان پارتی و یەکێتی و ئەو لایەنانەنی فراکسیۆنیان لە پەرلەمان هەیە، دەکرێت".

بە وتەی سەڵاحەدین بابەکر، "کۆبوونەوەکە کۆتایی بە چەقبەستوویی سیاسیی دەهێنێت و میکانیزمی گونجاو بۆ چۆنیەتی کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دادەنرێت". 

محەممەد هاودیانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان وتی، کۆبوونەوەی لووتکە دەکرێت و "کاک مەسعود و کاک بافڵ بەشداری دەکەن".

ماوەیەکە سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەستپێشخەرییەکی راگەیاندووە بۆ ئەوەی پارتی و یەکێتی و لایەنەکانی دیکەیش کۆببنەوە. 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە